ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌لیجی فارس، به‌كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئیسلامشار، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێداچوونه‌وه به بڕیاری سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت بوون.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له مانگی خه‌رمانانی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و ئه‌م شیركه‌ته حه‌قی بیمهكانیانیشی به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه. ده‌شڵێن: به‌دوای ده‌ركرانیان له شیركه‌ت، چوونه‌ته ئیداره‌ی گشتی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئۆستانی تاران و هه‌روه‌ها چوونه‌ته دادگوسته‌ری و حوكمی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركاریان پێ دراوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، ڕێگه‌یان پێ نه‌داون كه بچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و له ٩ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا حقووق و حه‌قی بیمه‌كانیان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووش له‌ئاست بارودۆخی كاریان چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.