ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لەگەڵ بڵاوبونەوەی ویرووسی كۆرۆنا لە مانگى ژانوییه ساڵى رابردوەوە تا ئێستا، ژمارەى ئەو کەسانەى تووشى ئه‌م ویرووسه بوون، لە زیادبوندایە و لە ئێستاشدا ڕێژه‌ی تووشبوان لە دو ملیۆن کەس نزیک بووه‌ته‌وه.
بەپێى داتاکانى زانکۆى جۆنز هۆبکینزى ئەمریکا، بەردەوام ژمارەى توشبون بە ویرووسی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە و ژمارەى تووشبوان گەیشتووەتە یه‌ك ملیۆن و ٩٢٠ هه‌زارو ٩١٨ كه‌س و له‌و ژماره‌ی هه‌تا ئێستا لە جیهاندا، ١١٩ هه‌زار و ٦٨٦ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش زۆرترینیان لە ئیتالیا تۆمارکراوە کە ٢٠ هه‌زار و ٤٦٥ کەسه. هاوكات به پێی داتاكانی زانكۆی جۆنز هۆبكینزی ئه‌مریكا، ژمارەى چاکبونەوەکانیش لە جیهاندا گەیشتووەتە ٤٥٣ هه‌زار و ٢٨٩ كه‌س.