كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی شاری تاران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری و ته‌عتیل كرانی شوێنی كاركهیان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م ده‌ستفرۆشانه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕێگه‌یان پێ نادرێ كه‌لوپه‌له‌كانیان بفرۆشن، خوازیاری دیاری كردنی یارمه‌تی ماڵی له لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه بوون. ئه‌م ده‌ستفرۆشانه كه دوو مانگه به‌هۆی ئه‌م ویرووسه ناتوانن بچنه‌وه سه‌ر كاروباره‌كه‌یان ده‌ڵێن: له‌م ماوه‌یه‌دا نه پشتیوانی كراون و نه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هیچ یارمه‌تییه‌كیان پێدراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، قه‌یرانی بێكاری سه‌رچاوه گرتووه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، سه‌ره‌ڕای كرێكاران، كرێكارانی ڕۆژمۆزد و دهستفرۆشانیشی خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه و كۆماری ئیسلامیی له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته هه‌روا وێڵ كردووه و هیچ ئاورێكیان لێ ناداته‌وه.