كرێكارانی شاره‌دایی سی سه‌خت ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری شاره‌داریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ٨٦ كرێكار له شاره‌داریی سی سه‌خت به پێشینه‌ی كاری ١٥ ساڵه‌وه كار ده‌كه‌ن كه هێشتا نه‌یانتوانیوه كه ٥ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوه‌ی خۆیان وه‌ربگرن. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی ناڕازیین و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه گرینگ‌ترین نیگه‌رانی ئه‌وان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، مه‌ترسی بۆ سه‌ر داهاتووی كاریانه.