ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ٣ كرێكار له سێ ڕووداوی جیاجیا له ئاوایی ڕیگ ماهان له شاری كرمان، سیرجان و سوڵتانییه تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداو، شۆفیری تراكتۆرێك له كاتی كار له زه‌وییه‌كی كشاوه‌رزی له ئاوایی “ڕیگ ماهان”ی كرمان، تووشی ڕووداو بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، جووتیارێك له مه‌زرایه‌ك له شارستانی سوڵتانییه، له‌كاتی هێنانه‌ده‌رێ لووله‌ی ئاو كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستدا و به‌ربووه‌وه ناو چاڵه‌كه و به سه‌ختی برینداربوو. له ڕووداوی سێهه‌مدا، كرێكارێكی مه‌عده‌نی ژماره ٣ی گۆڵگۆهه‌ری سیرجان به‌هۆی ڕووخانی دیواری به‌ردینی مهعدهنهكهوه، گیانی له‌ده‌ست دا.