كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاستنی ناحییه‌ی زاگرۆس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به كاركردن به بێ ڕه‌چاوكردنی مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تیی و دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ناحییه‌ی زاگرۆس به كۆبوونه‌وه له وێستگه‌ی “سه‌وز ئاوی” ئه‌ندیمێشك، خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ته‌رحی دانانی مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها دابین كردنی ئیماكاناتی بێهداشتی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م كرێكاران بوون. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه و وێنه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.