ڕێكخراوی نیزامی پزیشكی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك له‌ئاست دانانی مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆنتڕۆڵی بنه‌ماكانی بێهداشتی نیگه‌رانی ده‌ربڕی.
ڕێكخراوی نیزامی پزیشكی ئێران له‌م به‌یانییه‌دا ڕایگه‌یاندووه، “سه‌ره‌ڕای تۆمار كردنی ئه‌و پیشانه‌ی كه له سامانه‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشت سه‌بت كراون، سه‌باره‌ت به چاودێری كردن و كۆنتڕۆڵی بنه‌ماكانی بێهداشتی گومان هه‌یه. ئه‌م ڕێكخراوه‌یه وێڕای ئاماژه به ڕاگه‌یاندنی ئه‌م دواییانه‌ی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ڕایگه‌یاند: ئه‌م ڕاسپاردنه بۆ درێژه‌كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ر و چاودێری به‌سه‌ر كاتی زیاتر بۆ گه‌یشتن به ڕێژه‌ی قه‌بووڵ كراوی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها دیاری كردنی مه‌ودای پێشكه‌وتوو تا ڕێكه‌وتی ١٢ی گوڵان بووه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه حه‌سه‌ن ڕووحانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له ڕێكه‌وتی ١ی مانگی گوڵانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نێوان ئۆستانه‌كانی ئێران هه‌ڵده‌گیرێت و له‌مڕۆوه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نێوان شارستانه‌كان نامێنێ.