ژماره‌یه‌ك له شۆفیرانی ده‌ركراوی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبوسڕانیی تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار كۆبوونه‌وه.
شۆفیرانی ده‌ركراوی شیركه‌تی واحید ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار به‌دواداچوون و سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كار هیچ وڵامییه‌كیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه. شایانی باسه هێزه‌كانی ڕژیم هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی شۆفیره‌كان و بێ‌ڕێزییان پێكردوون، به‌ڵام توانای بڵاوه‌پێكردنییان به ناڕازیان نه‌بووه.