به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١١ كرێكاری سه‌نعه‌تی ماشین سازیی و قه‌تعه‌سازی له ئێران به‌هۆی تووشبون به ویرووسی كرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌نایعی قهتعهسازانی ئێران و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی “ئاسیا لێنت” وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا ١١ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م به‌شه له سه‌نعه‌ت به‌هۆی تووشبون بهویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكارانی ئه‌م ناوه‌ندانه چه‌ندین جار له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له شوێنی كاره‌كه‌یان، ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه.