شوڕای یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانی ئۆستڕالیا كه له ٣٨ یه‌كێتیی پێكهاتوو و نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه وێڕای هوشداری دان سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له زیندانه‌كانی ئێران و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی به‌ندكراوان، خوازیاری ئازادكرانی سه‌رجه‌م به‌ندكراوان بوو.
له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، “به‌ندكراوان به تایبه‌ت به‌ندكراوانی سیاسیی له زۆربه‌ی زیندانه‌كانی ئێران له‌وانه، ئێوین، قێزلحه‌سار، گه‌وهه‌رده‌شت، ئه‌رده‌بیل، ورمێ، قووچان، زاهێدان، كرماشان و سنه له بارودۆخێكی ناجێگیر دان. له‌م به‌یانییه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه له سه‌رجه‌م زیندانه‌كان، به‌ندكراوان به‌م ویرووسه گیرۆده بوون، به‌ڵام قه‌ره‌نتینه نه‌كراون و هیچ جۆره ڕێكارێكی پێویست یاخود هه‌وڵێكی پێشگیرانه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌نجام نه‌دراوه. له كۆتایدا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌ندكراوانی سیاسیی كه له ئاسته‌نگییه‌كی زیاتر دان، له‌ئه‌گه‌ری تووشبویان به‌م ویرووسه، مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ره.