كۆمه‌ڵێك له كاسبكاران و بازاڕییانی شاری ئه‌راك ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی درووستی په‌سه‌ندكراوه‌كانی ستادی میللی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و پشتیوانی له ئه‌سناف، له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كاسبكاران و بازاڕییانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه په‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كانی بانكی و دانانی مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تیی به درووستی به‌ڕێوه ناچێت ده‌ڵێن: به پێی بڕیاری ستادی میللی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، بڕیار بوو كه بانكه‌كان بۆ وه‌رگرتنی قێسته‌كان و په‌رداخت كردنی چككه‌كان، هاوئاهه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئه‌سناف ببێ، به‌ڵام له‌م بواره‌دا كێشه‌وگرفت پێكهاتووه.