كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ماه‌شه‌هر ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه، بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، له به‌رامبه‌ر ئه‌نباری نه‌وتی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س ده‌بێ له ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه‌وه، سه‌رله‌نوێ كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ئه‌وان له‌كاتێكدا ده‌ركراون كه كه‌سانێك كه سفارش كراون له جێگایان دامه‌زراون. ده‌شڵێن: پێشتر به‌رپرسانی ئه‌م ئه‌نباره نه‌وتییه به‌ڵێنیان پێ دابوون كه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه.