به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی كۆرۆنا له وڵاتی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ڕووی له زیاد بوونه‌وه و له ئێستادا له ڕۆژی ژماره‌ی قوربانییان، له جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌م دایه.
به گوێره‌ی نوێترین داتاكانی زانكۆی جۆنز هۆپكینزی ئه‌مریكا، زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵاته كه تێیدا ڕۆژانه زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س به تووشبون ئه‌م نه‌خۆشییه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. نیۆیۆرك به ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا دێته ئه‌ژمار و هه‌تا ئێستا زیاتر له ١٨٠ هه‌زار كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و ڕێژه‌ی سه‌رجه‌م تووشبوان له ئه‌مریكا بۆ ٥٢٠ هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. شایانی باسه، تا ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ٥٠ ئه‌یاله‌تی ئه‌مریكا و له كاردانه‌وه به‌م ئیپیدیمییه، بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه.به‌پێی نوێترین داتاكانی زانكۆی جۆنز هۆپكینز، سه‌رجه‌م ڕێژه‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له جیهان تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س و له‌و ژماره‌یه زیاتر له ١٠٨ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه.