ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه نرخی بۆشكهیهك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهان ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاكهلێوه، به ٣١ دۆلار ٨٢ سێنت و نرخى ههر بۆشكهیهك نەوتی خاوی ئهمريکاش به ٢٣ دۆلار و ٢١ سێنت بازهرگانی پێوه كراوه.
دواى دابەزینێکى بەرچاو لە نرخى نەوت بەهۆى بڵاوبوونەوەى ویرووسی کۆرۆنا و رێکنەکەوتنى ڕووسییه و عهرهبستانی سعوودی لەسەر کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان، دووبارە نرخى نەوت بەرزبووەوە و رێکخراوى ئۆپیک ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە ئۆپێک و لە دەرەوەی ئۆپیکیش، جگە لە مێكزیك، لەسەر کەمکردنەوەی ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ماوەی نێوان ١ی مهی تا ٣٠ی ژۆئهن رێککەوتوون. روونیشی کردووەتەوە، پێویستیان بە ڕەزامەندی وڵاتی مێكزیك هەیە بۆ ئەوەی رێکەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ٨ ملیۆن بۆشكه له ڕۆژدا، لە نێوان مانگی ژۆئهن تا دێسامبردا جێبەجێ بکەن. بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیەندراوە لەدوای گفتوگۆیەکی چڕ له نێوان ئەندامانی ئۆپیک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە دێت، بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک سەبارەت بە کەمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.