ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی توركییه به سه‌دان كه‌سی له‌م وڵاته به‌تۆمه‌تی “بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆینه سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی توركییه ڕایانگه‌یاندووه كه تاوانی ئه‌م كه‌سانه ته‌نیا ژێرپرسیاربردنی ئامار و به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا بووه. هاوكات چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن: له وڵاتانێكی وه‌ك توركییه و ئێران، كۆنتڕۆڵ كردنی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان ده‌بێته‌هۆی شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان له خه‌ڵك. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه وەزیری تەندروستیی تورکییه ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه تەنیا ئەمڕۆ لە تورکییه زیاتر لە پێنج هەزار کەس توشی کۆرۆنا بون، ئەوەش بەرزترین رێژەی توشبوانە لەماوەی یەک رۆژدا. هاوکات ٩٥ له تووشبوان گیانیان لەدەستداوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە تورکییه گەیشتووەتە ٥٢ هه‌زار و ١٦٧ كه‌س و له‌و ژماره‌یه هه‌تا ئێستا هه‌زار و ١٠١ کەس گیانیان لەدەستداوە.