كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه خسووسییه‌كانی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌ركرانی په‌ره‌ستاران به بیانووی لێكه‌وته‌كانی كۆرۆنا له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای گوشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ سه‌ر كادیری ده‌رمانی له به‌شی چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی كۆرۆنا، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه خسووسییه‌كان به بیانووی “پڕوپووچ” له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. په‌ره‌ستارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له نامه‌یه‌ك بۆ وه‌زیری بێهداشت خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی په‌ره‌ستارانی ده‌ركراو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی سه‌رپێچی كه‌ر بوون.