ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌ت نه‌وت كه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام بووه، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ماده‌ی ١٠ له یاسای ئه‌ركه‌كان و ئیختیاراتی وه‌زاره‌تی نه‌وت، زیادكردنی ٥٠ له‌سه‌دی حقووقه‌كانیان، ته‌عدیلی پێرسۆنێلی ڕه‌سمی كه به‌ر له‌م به‌خشنامه نوێیه، سه‌رقاڵی خوێندن بوون، زیادنه‌كرانی وامی خانووبه‌ره له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوسان، په‌رداختی “حه‌قی مه‌رزی” به پێی ماده‌ی ١١٢ی یاسای، چاكسازیی له یاسای باج به‌سه‌ر حقووقی كرێكارانی نه‌وت، چاكسازیی له شێوازی په‌رداخت كردنی حقووقی كرێكارانی ساڵی ٩٢، ڕاگه‌یاندنی ڕێژه‌ی شایسته‌یی كرێكارانی ساڵی ٩٢ و هه‌روه‌ها زیادكردنی بڕی پاره‌ی به‌ناو “كارته‌كانی نه‌وت” له ساڵی ٩٩ بوون.