ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئەنجامى پشکنینەکان دەریانخستووە کە لە زیندانێکى شیکاگۆ زیاتر لە ٤٥٠ کەس لە به‌ندكراوان و کارمەندانى زیندانەکە توشى ویرووسی کۆرۆنا بوون و ئەمەش به گەورەترین ژمارەى توشبون لە یەک شوێندا دێته‌ئه‌ژمار.
له‌م پێوه‌نده‌دا، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ناوچەى کوک لە شیکاگۆ رایگەیاندووە، تیمەکانى پزیشکى ئەو ناوچەیە بەبەردەوامى کاردەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنى دۆخەکە و روبەڕوبونەوەى ئه‌م ویرووسه لەو زیندانە. لە رێکارەکانى روبەڕوو بوونەوەشدا، شوێنى تایبەت بە قه‌ره‌نتینه و شوێنى مانەوەى گیرۆده‌بووان به‌م ویرووسه ئامادە کراوه کە شوێنێکى ٥٠٠ تهختوخابییه و ژمارەیەکى زۆر له به‌ندكراوانیش بۆ ژورى تاکەکەسى گواستراونه‌ته‌وه تا بەرکەوتنیان لەگەل یەکتر نەبێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا لە ئەمریکا ٥٠١ هه‌زار و ٥٦٠ كه‌س توشى ویرووسی کۆرۆنا بون و ژماره‌یه‌ش ١٦ هه‌زار و ٦٨٦ كه‌س کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥٥ هه‌زار و ٩٨٣ کەسیش چاکبونەتەوە.