كرێكارانی مه‌یدانه‌كانی میوه و ته‌ڕه‌بار له تاران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به دابین نه‌كردانی ئیمكاناتی بێهداشتی وپێشگیرانه وه‌ك ماسك، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ڕۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر بۆ كڕینی میوه و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژانه‌یان ڕوو له مه‌یدانه‌كانی میوه و ته‌ڕه‌بار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری تووشبونیان به ویرووسی كۆرۆنا زۆر له سه‌ره‌وه‌یه و مه‌یدانه‌كانی ته‌ڕه‌بار له بواری دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی له بارودۆخێكی زۆر خراپدان و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی تووشبونیان به‌م ویرووسه زیاتر ده‌كات.