به پێی ڕاپۆرتهكان، “شارام سەفەری”، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی “ڕاوێژ پرس”، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زههاب کرا.
ناوبراو بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە ویرووسی کۆرۆنا، بانگهێشتی دادگا کراوە و ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، دەبێ لە دادگا ئامادە بێت. لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی “شارەکەم پاوە” بە ناوی “سەعید ئەحمەدی”، لەلایەن هێزە ئهمنییهکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە ئهمنییهکان ناوبراویان بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا، لە ناوچەی هەورامان دەستبەسەر کردبوو.