ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ١٧ خوێندكاری ئێرانی به بیانووی پێشێل كردنی ڕێنماییه‌كانی بێهداشتی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی مه‌جارستانه‌وه ده‌ركراون.
به‌وته‌ی خوێندكارانی ده‌ركراو، ئه‌و شته‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی مه‌جارستان پێی ده‌ڵێن پێشێل كردنی ڕێنماییه‌كانی بێهداشتی، پێوه‌ندی به ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری قه‌ره‌نتینه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری بوداپێست و ڕاگیرانی تووشبوان و كه‌سانی ته‌ندرووست له نزیك یه‌كتر بووه.