هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕاگه‌یاندووه كه به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌سی دوو حه‌فته‌یی، به نیازه ڕێگا خۆشاكات بۆ وتووێژی ئاشتی له‌م وڵاته.
ئه‌م ئاگربه‌سه له كاتژمێر ١٢ی شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه ده‌چێته بورای جێبه‌جێ كردنه‌وه. وته‌بێژی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌تیه ڕایگه‌یاندووه كه پێش‌گرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ویرووسی كۆرۆنا له وڵاتی یه‌مه‌ن له ئامانجه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ئاگربهسهیه. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ئه‌م ئاگربه‌سه كردووه. به‌وته‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م ئاگربه‌سه كاتییه یه‌ك لایه‌نه‌یه و به‌واتای ڕاگرتنی سه‌رجه‌م ئۆپڕاسیۆنه‌كانی هه‌وایی، زه‌وینی و ده‌ریاییه. زیاتر له ٨٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن پێویستیان به یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه هه‌یه. مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له یه‌مه‌ن، كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی كه له ئیمكاناتی پزیشكی بێبه‌شن، دوو به‌رابه‌ر كردووه‌ته‌وه. به پێی به‌راورده‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٩، نزیكه‌ی ٢٣٣ هه‌زار كه‌س له یه‌مه‌ن به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی نیزامی و به‌هۆی هه‌ژاری و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی مه‌وادی غه‌زایی و داڕوویی، گیانیان له‌ده‌ستداوه.