دانیشتنی شوڕای باڵای كاری ڕژیم بۆ دیاری كردنی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی كرێكاران به ڕاگه‌یاندنی ٢١ له‌سه‌د چوونه‌سه‌ره‌وه له‌كاتێكدا كۆتایی پێ هات كه به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی ڕێكخراوه دژه كرێكارییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ئاماده نه‌بوون كه ئه‌م ڕه‌شنووسه واژۆ بكه‌ن.
لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكاران یه‌ك ملیۆن و ٨٣٥ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه كه له‌چاو ساڵی ڕابردوو ته‌نیا ٣١٨ هه‌زار تمه‌ن چووه‌ته‌سه‌رێ. له دانیشتنی شوڕای باڵای كار، “بۆنی مانگانه‌ی هه‌ر كرێكارێك ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن، حه‌قده‌ستی ڕۆژانه ٦١ هه‌زار و ١٨٠ تمه‌ن، پایه‌ی سه‌نه‌وات ١٧٥ هه‌زار تمه‌ن، حه‌قی مه‌سكه‌ن ١٠٠ تمه‌ن و زیادكرانی باقی مه‌زایاكانی دیكه ١٥ له‌سه‌د به ئیزافه‌ی ٩١ هه‌زار تمه‌ن” دیاری كراوه. به‌ناو نوێنه‌رانی كرێكاران له شوڕای باڵای كار، خوازیاری زیادكرانی لانیكهمی ٤٥ له‌سه‌دی حه‌قده‌ستی كرێكاران بوون، به‌ڵام نوێنه‌رانی كارفه‌رماكان و ده‌وڵه‌ت ته‌نیا له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢١ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و خانه‌نشین كراوانی ئێران ڕۆژی ١٨ی خاكه‌لێوه له ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه، خوازیاری به‌كرده‌وه دره‌هاتنی بێشه‌رتومه‌رجی ماده‌ی ٤١ی قانوونی كار بۆ دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ ببوون و جه‌ختیان كردبووه‌وه كه “سه‌به‌دی گوزه‌ران ٤ ملیۆن و ٩٤٠ هه‌زار تمه‌نی له حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ دیاری بكرێ.