وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووه، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢١ کەسی دیكه بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووهته چوار هەزار و سێ کەس.
كیانوش جەهانپور وتهبێژی وهزارهتی تهندروستیی ئێران ڕایگەیاندووه، لهو ماوەیەدا هەزار و ٩٩٧ حاڵهتی نوێی توشبوون بهم ویرووسه تۆماركراوه و ژمارهی توشبووانیش گهیشتووهته ٦٧ ههزار و ٢٨٦ كهس. ئەمەش لە كاتێكدایە، “حەمید سوری” ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ڕایگهیاندووه، بە پێی خەمڵاندنەکانیان نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی ویرووسی كۆرۆنا بووه. ناوبراو بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە، ئەو ژمارەیە ورد نییە، بە هۆی ئەوەی تووشبوان یان هیچ نیشانەیەکیان نییە یان نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بە سوکی تێیاندا تۆمار کراون.