سه شنبه – ۱۸ تیر – ۱۳۹۸ , 09 – 07 – 2019

به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، پێشیان بە چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان بۆ “محەممەد نەزەری” بهندكراوی سیاسیی گرتووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “محەممەد حوسێن ئاقاسی” پارێزەری ناوبراو لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە توویتێری شەخسیی خۆیدا باسی لە دۆخی نالەباری بریگرتەکەی کردووە. ئهم بهندكراوه سیاسییه لە ئەنجامی مانگرتنە ٩٩ ڕۆژەکەیدا لە زیندان، تووشی نهخۆشی بووه، بەڵام بەرپرسانی زیندان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندان ئیزنیان پێ نەداوە. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو لە ساڵی ١٣٧٣ دا بە تۆمەتی “محاربە” بە ئێعدام مەحکووم و دواتر حوکمەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.