کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تووشبونی زیاتر له‌ ٤٠٠ هه‌زار كه‌س به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا

تووشبونی زیاتر له‌ ٤٠٠ هه‌زار كه‌س به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا3

تووشبونی زیاتر له‌ ٤٠٠ هه‌زار كه‌س به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا3

زانكۆی جۆنز هۆپكینزی ئەمریكا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ ئاشكرای كرد كە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، نزیكەی دو هەزار كەس بە ویرووسی كۆرۆنا لە ئەمریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كە ئەوەش بە بەرزترین ئاماری رۆژانەی مردن دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان كە تا ئێستا تۆمار كرابێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زانكۆی جۆنز هۆپكینز، تائێستا ٤٠٠ هەزار و ٥٤٠ کەس لە ئەمریكا توشی ویرووسی کۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها ئەوەشی خستووه‌تەڕوو كە بە گیان لەدەستدانی نزیكەی دو هەزار كەس لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا، ژمارەی ئەوانەی بەم ویرووسه‌ گیانیان لەدەستداوە لە ئەمریكا بۆ ١٢ هەزارو ٨٥٧ كەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌.