پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی پاكستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی باشووری ڕۆژئاوای شاری كۆیته به‌هۆی كه‌مبوونی كه‌رسه‌ی پاراستن و ئیمكاناتی بێهداشتی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و خوازیاری دابین كردنی ته‌جهیزاتی چاودێری بۆ پارێزراو بوون له به‌رامبه‌ر ویرووسی كۆرۆنا بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه له‌م نه‌خۆشخانانه‌دا ١٤ پزیشك و ١٠ كرێكاری دیكه به‌هۆی كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی به‌م ویرووسه گیرۆده بوون.