سه‌رۆكی ستادی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، باسی له تووشبونی ٥٤ سه‌رباز به ویرووسی كۆرۆنا كرد.
به‌وته‌ی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم، له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا هه‌تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی تووشبون به‌م ویرووسه له هیچكام له پادگانه‌كان تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام ٥٤ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربازان باسیان له‌وه كردبوو كه ژماره‌یه‌كی زیاتر له سه‌ربازه‌كان به ویرووسی كۆرۆنا تووشبون.