دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری باروق هه‌ڵكه‌وتوو له ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕۆكردنی زبڵ و خاشاك له “شورجه ئاغكه‌ند”ی ئه‌مشاره، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
دانیشتووانی شاری باروق له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌وه هه‌تا ئێستا به‌هۆی ڕۆكردنی زبڵی میاندواو له‌م ناوچه‌یه، ده‌ستیانداوه‌ته به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی. ناڕازییان به كۆبوونه‌وه پێشیان به ڕۆكردنی زبڵه‌كان له‌م ناوچه‌یه گرتووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵكی ناڕازیی و هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٧ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.