ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێ چییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری كالیفۆرنیا له هه‌وڵی ڕێكخستنی مانگرتنێكن له‌ژێر ناوی “دانی كرێ كان” له مانگی ئاوریل.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن، به پێی دوایین بڕیاری ده‌وڵه‌ت، ڕاگه‌یه‌ندراوه كه وه‌ده‌رنانی كرێ چییه‌كان به‌هۆی دواخرانی كرێ كانیان تا دوو مانگ واته تا مانگی ئاوریل و مه‌ی قه‌ده‌غه كراوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه كرێ چییه‌كان ده‌بێ دوای ئه‌م مۆڵه‌ته، كرێ كانیان په‌رداخت بكه‌ن. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ڕێكاری ئێستای ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كرێ چییه‌كان جێ پێویست نییه. به سه‌رنج دان به بێكاری كرێكاران به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، دوو مانگ دواخرانی كرێ كان یارمه‌تییه‌ك به بێكاره‌كان نادات. له بارودۆخێكدا كه زۆربه‌ی كرێكاران ناچارن به‌شێك زۆر له حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌لا نێن بۆ دانی كرێ كانیان، ناڕازییان خوازیاری ڕاگرتنی ڕه‌وتی چۆڵ كردنی ماڵه‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی نیشته‌جێ بوون و هه‌روه‌ها ڕاگرتنی دانی كرێ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكان.