ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له ئه‌مریكا بۆ ١٠ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی تووشبوانیش له سنووری ٣٥٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕبووه.
زیاتر له ٩٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ژماره‌ی قوربانییان له شاری نیۆیۆرك كه له‌چاو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌می كردووه، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌می جێگا بۆ ناشتنی قوربانییان به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.
هاوكات له‌حاڵێكدا كه له وڵاتانی ئیسپانیا و ئیتالیا شایه‌تی كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانییانی كۆرۆناین، له فه‌ڕانسه ژماره‌ی قوربانییان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی ده‌چێته سه‌ره‌وه. ماڵپه‌ڕی زانكۆی “جان هاپكینز”ی ئه‌مریكا كه به شێوه‌ی ئانلاین ژماره‌ی تووشبوان، قوربانییان و چاكه‌بووه‌كان له‌ئاستی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه، ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كۆڤیدی ١٩ له ئه‌مریكا تا ڕۆژی دووشه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته ١٠ هه‌زار و ٣٣٥ كه‌س. هه‌روه‌ها وڵاتی ئاڵمان به تۆمار كردنی ١٠١ هه‌زار تووشبو، ناوی له لیستی وڵاتانی شه‌ش ڕه‌قه‌می تۆمار كرا. هاوكات له وڵاتی فه‌ڕانسه ڕۆژی دووشه‌ممه ٨٣٣ كه‌س له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا به‌هۆی تووشبون به‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ژماره‌ی تووشبوان تا ڕۆژی دووشه‌ممه له ئاستی جیهان بۆ یه‌ك ملیۆن و ٣٣١ هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌م ژماره‌یه‌ش، ٧٣ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٧٥ هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.