ماڵپەڕی وۆلدۆمێتر دوایین زانیاری لەبارەی توشبووانی ویرووسی کۆرۆنا لە جیهان بڵاوکردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی كردووه کە تا ئێستا ٧٠ هەزار و ١٧٢ کەس لە جیهاندا بەهۆی ئه‌م ویرووسهوه گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانیش گەیشتووەتە، ملیۆنێک و ٢٨٢ هەزار و ٤٠ كه‌س.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زۆرترین ژمارەی قوربانییەکانیش لە ئیتالیا بووە کە ١٥ هەزار و ٨٨٧ کەس بووە، دوای ئەویش ئیسپانیا بە ١٣ هەزار و ٥٥ کەس، ئەمریکا بە ٩ هەزار و ٦٢٠ کەس، فه‌ڕانسه بە ٨ هەزار و ٧٨ کەس، بریتانیا بە چوار هەزار و ٩٣٤ و ئێران بە سێ هەزار و ٦٠٣ کەس له پله‌كانی دووهه‌م تا شه‌شه‌م دان. لە وڵاتی چینیش کە شوێنی دەرکەوتنی ویرووسهكه بوو تا ئێستا سێ هەزار و ٣٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە هۆلەند هەزار و ٧٦٦ کەس، لە بێلژیك هەزار و ٦٣٢ کەس و لە ئاڵمان هەزار و ٥٨٤ کەس بەهۆی ویرووسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئێران لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا تێدا تۆمار كراوه، به‌جۆرێك كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئاماره واقعییه‌كان و ژماره‌ی قوربانییان ئه‌م ویرووسه له ئێران زۆر زیاتره له‌وه‌یكه ڕاگه‌یه‌ندراوه.