كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسیی زیندانی “سپیداری ئه‌هواز” و “شیبان” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه له به‌رامبه‌ر دادگای ڕژیم له‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بوونه‌وه له‌دۆخی ته‌ندرووستی ئازیزانیان كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه و به‌دوای ڕاپه‌ڕین له‌م زیندانه له لایه‌ن هێزه‌كانی زیندانه‌وه هێرش كرابوویه سه‌ریان و دواتر گوازترابوونه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار، له‌به‌رامبه‌ر دادگای ڕژیم له شاری ئه‌هواز ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ندێ له ڕاگه‌یه‌نه‌ره مهحهلییهكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ندكراوانی سیاسیی ڕاگوێزراون بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌هواز، به‌ڵام هه‌تا ئێستا زانیارییه‌كی ورد له‌م پێوه‌نده‌دا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.