كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری “بۆئانات” له ئۆستانی فارس ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و مه‌ترسی تووشبویان به‌م ویرووسه، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، له‌ئاست تووشبونی ١١ كه‌س له هاووڵاتییانی ئه‌مشاره به‌م ویرووسه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ته‌عتیل كردنی مه‌عده‌نی “مس”ی ئه‌مشاره بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ویرووسی كۆرۆنا بوون.