كرێكارانی شاره‌دایی تاكستان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه باسیان له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كرد.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و بێكاری زۆربه‌ی كرێكاران، شاره‌داریی خۆ له په‌رداخت كردنی ٣ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها جێژنانه و سه‌نه‌واته‌كانیان ده‌بوێرێت. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌ت كه ناتوانێ یارمه‌تی خه‌ڵك بكات، چۆن ده‌توانێ داوایان لێ بكات له‌م بارودۆخه‌دا له ماڵێ دا بمێننه‌وه.