به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌لكۆلی سه‌نعه‌تی له ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه بۆ ٣٤٠ كه‌س به‌رزبووه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئۆرژانسی ئۆستانی فارس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧١١ كه‌س به‌هۆی ئه‌م مه‌شرووبه مه‌سمووم بوون كه له‌م ژماره‌یه هه‌تا ئێستا، ٨٩ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕووداو و پزیشكی ئۆستانی ئه‌لبۆرزیش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له‌م ئۆستانه لانیكه‌م ٣٧ كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌شرووبه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی علووم پزیشكی مه‌شهه‌د ڕایگه‌یاندووه كه سێ كه‌س له خۆراسانی ڕه‌زه‌وی به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م مه‌شرووبه گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌ندێ له كه‌سانی هه‌ڵه‌په‌ره‌ست و به‌رژه‌وه‌ندخواز هه‌ستاون به فرۆشتنی ئه‌لكۆلی ساخته به جێگه‌ی ئه‌لكۆلی ئێتانۆل و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م ئه‌لكۆله‌یان به‌كارهێناوه، تووشی مه‌سموومییه‌ت بوون و ژماره‌یه‌كیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.