وه‌زاره‌تی په‌ناخوازان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه به‌دوای ئه‌رێنی بوونی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرۆنای پیاوێكی ٥٣ ساڵ ته‌مه‌ن، دووهه‌مین كه‌مپی په‌ناخوازان له‌م وڵاته قه‌ره‌نتینه‌كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م پیاوه خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه و وێڕای بنه‌ماڵه‌كه‌ی و سه‌دان په‌ناخوازی دیكه له كه‌مپی مالاكاسا نیشته‌جێ كرابوون. پێشتریش له ڕۆژی پێنجشه‌ممه كاربه‌ده‌ستانی یونان كه‌مپی ریستونا له ناوه‌ندی یونانیان به‌دوای ئه‌رێنی بوونی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرۆنای ٢٠ كه‌س له دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه، قه‌ره‌نتینه كردبوو. پێویسته بوترێ كه یونان ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی چوونی یه‌ك ملیۆن په‌ناخوازه بۆ یه‌كێتیی ئۆرووپایه كه به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٥ تا ٢٠١٦ ڕایان كردووه. شایانی باسه، هه‌ر ئێستا زیاتر له ١١٠ هه‌زار كه‌س له كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازان له سه‌رتاسه‌ری یونان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌م ژماره‌یه ٤٠ هه‌زار كه‌س له پێنج دوورگه‌ی قه‌ره‌باڵغی یونان نیشته‌جێ كراون.