به پێی دوایین ئاماره‌كان، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووه و ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمدایە لە روی توشبون و ئیتالیاش لە روی ژمارەی گیان لەدەستدانەوە.
بەپێی دوا ئامارەکانی تایبەت بە ویرووسی کۆرۆنا، ژمارەی توشبوان لە جیهاندا بەخێراییەکی زۆر زیاد دەکات، بەجۆرێک سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ژمارەی تووشبوان به‌م ویرووسه گەیشتووه‌ته یەک ملیۆن و ٢٠٣ هەزار و ٤٨٥ کەس و لەو ژمارەیەش ٦٤ هەزار و ٧٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا ٢٤٧ هەزار کەس چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتوە. هاوكات زانکۆ جۆنز هۆبکنزی ئەمریکی بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ژمارەی توشبوانی ویرووسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتوەتە ٣١٢ هەزار و ٢٣٧ کەس كه له‌م ژماره‌یه ٨ هه‌زار و ٥٠١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥ هەزار کەس چاکبونەتەوە. دووهه‌م وڵات لە روی تووشبوانی ویرووسی کۆرۆناوە ئیسپانیایە، کە تائێستا ١٢٦ هەزار و ١٦٨ کەسی وەک هەڵگری ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ١١ هەزار و ٩٤٧ کەس گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٤ هەزار کەسیش چاکبونەتەوە. ئیتالیاش یەکەم وڵاتە لە روی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ویرووسی کۆرۆنا و تا ڕۆژی یەکشەممە ١٥ هەزار و ٣٦٢ کەس گیانی لەدەستداوە و ١٢٤ هه‌زار و ٦٣٠ كه‌سیش به‌م ویرووسه گیرۆده‌بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه وەزارەتی تەندروستیی توركییه رایگەیاندووه، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە سێ هەزار کەس توشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و ٧٦ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى ویرووسی کۆرۆنا لە تورکییه تا ئێستا، ٢٣ هەزار و ٩٣٤ کەس توشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٥٠١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٨٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە. هه‌روه‌ها وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٨ کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و به‌مجۆره ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٥٥ هەزار و ٧٤٣ کەس و لەو ژمارەیە سێ هەزار و ٤٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێران لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا تێدا تۆمار كراوه، به‌جۆرێك كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئاماره واقعییه‌كان و ژماره‌ی قوربانییان ئه‌م ویرووسه له ئێران زۆر زیاتره له‌وه‌یكه ڕاگه‌یه‌ندراوه.