
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كان و سه‌نعه‌تی پێترۆشیمی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عات كاری به بیانووی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌ت هه‌روا به‌رده‌وامه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، زۆربه‌ی ناوه‌نده سهنعتییهكان، مه‌عده‌نه‌كان و پێترۆشیمی و فوولاد كه زۆرترین ژماره‌ی كرێكاران تێیدا كۆده‌بنه‌وه، به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی كرێكاران به‌هۆی ئه‌م ویرووسه، گۆڕانكارییان له سه‌عاتی كارییه‌كانیان پێكهێناوه. به پێی ئه‌م گۆڕانكارییانه، شیفتی كرێكاران كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌عات كاری هه‌ر شیفتێك له ٨ سه‌عات بۆ ١٢ سه‌عات زیاد كراوه. ده‌شڵێن: ئه‌م زه‌مه‌نه له‌كار ده‌توانێ ببێته هۆی ڕووداوی ڕووداوی شوێنی كار و سه‌رنجی كرێكاران به ڕه‌چاوكردنی مه‌سائلی بێهداشتی كه‌م كاته‌وه.
