كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و هه‌روه‌ها گوزه‌رانیان، له‌به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، له یه‌كه‌م سه‌عاته‌كانی كار له سه‌ری ساڵی نوێ، كرێكاران له‌گه‌ڵ داخرانی ده‌رگای كارخانه‌كان به‌سه‌ریاندا به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه له به‌رامبه‌ر ئیداریه كاری ئه‌ڵوه‌ند ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه. ده‌شڵێن: به پێی قه‌راردادێك كه كرێكاران له‌گه‌ڵ شیركه‌ت هه‌یانه، تا كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه ده‌توانن له كارخانه كار بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی ته‌عتیل كردووه.