كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ئاموزش و په‌روه‌رش ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك ڕوو له سه‌رۆكی سازمانی به‌رنامه و بودجه، له‌ئاست یه‌كسان نه‌كردنی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان له به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا باسیان له په‌رداخت نه‌كردنی حقووقی ساڵه‌كانی ٨٦ تا ٩٣ی خانه‌نشین كراوانیان كردووه و ڕاشیانگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی په‌رداخت كردنی حقووقه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هه‌ڵنه‌گیراوه و ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌رده‌وام حقووقی مۆدیران زیاد ده‌كرێ.