گرووپێكی ٥٣ كه‌سی پێكاهاتوو له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسیی له ڕێگه‌ی نامه‌یه‌ك ڕوو له هه‌یئه‌ت مودیره‌ی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له‌ئاست شێوازی هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه.
ئه‌م گرووپه له نامه‌كه‌یاندا داوایان له هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو كردووه كه وێڕای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ داواكاری كۆماری ئیسلامیی بۆ وه‌رگرتنی وامی ٥ میلیارد دۆلاری، ئه‌م پاره‌یه له ئێختیاری كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم دانه‌نێن و له هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌م یارمه‌تییه بنێن ئێختیاری خه‌ڵكه‌وه و یارمه‌تییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئیمكانات و كه‌رسه‌ی پزیشكی ڕاده‌ستی خه‌ڵك كه‌ن.