ئاژانسی ههواڵنێریی رۆیتێرز ئاشکرای كردووه لە گەرمەی بڵاوبونەوەی ویرووسی کۆرۆنادا، ژمارەیەک هاککەری سەر بە كۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵیانداوە ئیمەیلی تایبەتی بەرپرسانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاک بکەن.
رۆیتێرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووهتهوه، ئێستا دیار نییه كه ئایا ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانە سەرکەوتوبوە یاخود نا، بەڵام زانیارییەکان جەخت دەکەنەوە لەوەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و ژمارەیەک رێکخراوی دیکە کە کار لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی ویرووسی کۆرۆنا دەکەن، روبەڕوی هێرشی ئەلیکترۆنی بونەتەوە. رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لە دوی مانگی رابردوەوە بەردەوامە و هەوڵدراوە وشەی نهێنی كارمهند و بەرپرسانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بدزرێت و ئەوانەشی هەوڵی ئەو کارەیان داوە، هاککەری سەر بە ڕژیمی ئێران بوون.