ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خاكه‌لێوه، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان یەك ملیۆن كەس و ژمارەی گیانلەدەستدان به‌م ویرووسه ٥٠ هەزار كەسی تێپەڕاندووه و هاوكات زیاتر لە ٢١٠ هەزار توشبوش چاكبونەتەوە.
بەگوێرەی ئامارە رەسمییەكان، تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی لە سەرتاسەری جیهان توشی ویرووسی كۆرۆنا بون گەیشتووه‌تە یەك ملیۆن و ٨٨٩ كەس و ژمارەی ئەوانەی كە بەم ویرووسه گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌تە، ٥١ هەزارو ٣٧٥ كەس. لەڕوی ژمارەی توشبوانەوە لەسەر ئاستی جیهان، ئەمریكا بە ٢٣٥ هەزارو ٧٤٧ حاڵەتی توشبون لە پلەی یەكەمدایە و له‌و ژماره‌یه ٥ هه‌زار و ٦٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئیتالیاش بە ١١٥ هه‌زار و ٢٤٢ توشبوو و گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ هه‌زار و ٩١٥ كه‌س لە پلەی دوەمدایە و دوای ئەویش ئیسپانیا دێت كە لەو وڵاتە ١١٠ هەزار و ٢٣٨ كەس توشی ویرووسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه ١٠ هه‌زار و ٩٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات كاربه‌ده‌ستانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا ٣ هه‌زار و ١٦٠ كه‌س له‌م وڵاته به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئاماری تووشبوان و قۆربانییانی كۆرۆنا له ئێران ٥ به‌رابه‌ری ئه‌و ئاماره‌یه كه خۆی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ڕایده‌گه‌یه‌نن.