كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ پێش‌گرتن له تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ٦٦ كرێكاری فه‌زای سه‌وز له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و حه‌قده‌ستی كرێكارانیش به پێی حقووقی دیاریكراوی وه‌زاره‌تی كار په‌رداخت ناكرێ. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ دابین نه‌كردنی ماسك و ده‌ستكێش له‌م كارخانه‌یه ڕایانگه‌یاندووه، هه‌تا ئێستا هیچ جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی له ناو كرێكاراندا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و كرێكاران له‌م بارودۆخه‌ی هه‌ستیاره‌دا درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.