كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ئه‌رۆندان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌چاونه‌كردنی ڕێنوێنییه بێهداشتییه‌كان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ئه‌رۆندان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شیركه‌ته له حاڵێكدا له ته‌عتیل كردنی ئه‌م دامه‌زاراوه‌یه خۆیان بواردووه و كرێكارانیان ناچار به كار كردووه كه هه‌تا ئێستا هیچ جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له‌م شیركه‌ته دابین نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری سه‌رنج دانی كاربه‌ده‌ستان به ته‌ندرووستی كرێكاران بوون.