به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خوازیاری كار له شاری شیراز ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، به كۆبوونه‌وه له ده‌روازه‌ی كازروون، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و گران و هه‌روه‌ها نه‌بوونی هه‌لی كار، بووه‌ته هۆی بێكاربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له لاوانی ئه‌مشاره و هه‌روه‌ها پێكهاتنی كێشه‌وگرفتێكی زۆر بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان. شایانی باسه، ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری دابین كردنی هه‌لی كار بۆ لاوانی ئه‌مشاره بوون.