ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كهبهدوای كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی زیاتر له هه‌زار كه‌س له به‌ندكراوانی زیندانی یه‌زد له ڕۆژ چوارشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، گاردی تایبه‌ت هه‌ستاوه به سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوانی زیندانی یه‌زد به‌هۆی ترس له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له زیندان و پێ نه‌دانی مافی مه‌ره‌خه‌سی پێیان و هه‌روه‌ها ناچاركردنیان به خوێندنی نوێژ و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه ئاینییه‌كان، له حه‌ساری ئه‌م زیندانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هێزه‌كانی گاردی تایبه‌ت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان و له ئه‌نجامیدا، ٥ كه‌س له به‌ندكراوان به سه‌ختی برینداربوون. ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م به‌ندكراوانه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، شایه‌تی ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان له زیندانه جۆراوجۆرهكانیی ڕژیم بووین.