به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ٩٦ كه‌س له كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی گشتی شاری تاران به ویرووسی كۆرۆنا تووشبون و له‌و ژماره‌یه ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی گواستنه‌وه‌ی گشتیی شاری تاران، به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، هه‌تا ئێستا له به‌شی تاكسیڕانی ٣٥ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون كه ٤ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له به‌شی ئۆتوبووسڕانی، ١١ كه‌س له شۆفیره‌كان، ٢ كه‌س له پێرسۆنێلی فه‌ننی و ١٨ كه‌س له كارمه‌ندانی به‌شی ئیداری ماڵی و پشتیوانی به ویرووسی كۆرۆنا تووشبون كه له‌م ژماره‌یه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ڕاشیگه‌یاندووه له به‌شی مێترۆ نیزكه‌ی ٣٠ كه‌س له پێرسۆنێلی مێترۆ به‌م ویرووسه گیرۆده بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه شۆفیران و پێرسۆنێلی به‌شی گواستنه‌وه‌ی گشتی چه‌ندین جار له‌ئاست كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو.