به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له گوندی “ئاق ئێمام” له شارستانی مه‌راوه ته‌په له ئۆستانی گولستان، زیانێكی زۆر وه‌به‌ر ماڵه‌كانی دانیشتووانی ئه‌م گونده كه‌وت و به‌هۆیه‌وه زۆرێك له ماڵه‌كانی چۆڵ كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕووداوه زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام بووه‌ته هۆی داڕمانی ٢٥ یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون. به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌معییه‌تی مانگی سووری ئۆستانی گولستان، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له مه‌دره‌سه‌كان و ئاواییه‌كانی دیكه جێگیركراون.